حزبوڵای لوبنان هێرشێكی مووشەكی كردە سەر ئیسرائیل

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

حزبوڵای لوبنان بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە مووشەكییە راگەیاند كرایە سەر ئیسرائیل، سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە وەڵامی هێرشە مووشەكییەكەی داوەتەوە و لە هەمانكاتدا تۆپبارانی ئەو ناوچەیەی لوبنانی كردووە مووشەكەكانی بۆ ئیسرائیل لێیەوە ئاراستە كراوە.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: زەنگی ئاگاداركردنەوە لە چەند ناوچەیەكی بەرزاییەكانی جۆلان و ناوچەی جەلیلی باڵا لە باكوری ئیسرائیل لێدراوە، لە ئەنجامی هێرشێكی مووشەكی بۆ سەر ئەو وڵاتە.

لە بەرانبەریشدا، سوپای ئیسرائیل بە تانك باشوری لوبنانی تۆپبارانكردووە.

دوابەدوای ئەنجامدانی هێرشەكە، حزبوڵای لوبنان بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە راگەیاند.

ئەم هێرشە نوێیەی حزبوڵای لوبنان یەك رۆژ دوای سوێندخواردنی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆككۆماری نوێی ئێران دێت.

هاوكات تا ئێستا نەجیب مقاتی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی لوبنان نەیتوانیوە كابینەی حكومەتەكەی پێكبهێنێت، بەهۆی ئەوەی لایەنە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە لە مشتومڕدان لەسەر پۆستە وەزارییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا