چەند وڵاتێكی دیكەی عەرەبی دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجام دەدەن

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل ئاشكرای كرد، دوای هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا ژمارەیەك وڵاتی دیكەی عەرەبی دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجام دەدەن.

ئێلی كۆهین وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل رایگەیاند، بڕیارە دوای كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا چەند وڵاتێكی دیكەی عەرەبی دەست بە دانووستان بكەن لەگەڵ ئیسرائیل.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەریەكە لە سعوودییە، جەزائیر، مەغریب، قەتەر و ئەردەن ئەو وڵاتانەن كە دەیانەوێت دانوستان لەگەڵ وڵاتەكەی ئەنجام بدەن.

دوای زیاتر لە نیو سەدە ململانێی وڵاتە عەرەبییەكان لەگەڵ ئیسرائیل رۆژی 15ی ئەیلولی رابردو ئیمارات و بەحرەین پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی كردەوە، ئەمەش بووە سەرەتایەك بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی وڵاتانی دیكەی عەرەبی لەگەڵ ئەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا