“غەززە گەورەترین گۆڕستانی کراوەیە لە جیھاندا”

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، کەرتی غەززە پێش جەنگ وەکو گەورەترین زیندانی لێکرابوو، ئەمڕۆش گەورەترین گۆڕستانی کراوەیە لە جیھاندا.

جۆزێپ بۆرێل لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئیسرائیل بە ڕێگرییکردن لە چوونە ناوەوەی ھاوکاری بۆ غەززە، برسێتی وەک چەک بەکارھێناوە. دەشڵێت، غەززە لە لێواری برسێتییدا نییە، بەڵکو لە برسیکردندایە و ئەوان ناتوانن تەماشای مردنی فەڵەستینییەکان بکەن بەھۆی برسێتییەوە کە کارەساتی دەستکردی مرۆڤە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە بە بوێرییەوە بڵین کە بە ئاشکرا رێگری لە چونە ناوەوەی ھاوکارییەکان بۆ غەززە دەکرێت.

جۆزێپ بۆرێل ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەدان بارھەڵگر وەستێندراون لەکاتێکدا خەڵکی دەمرن لە برسا و دەروازەکانی چوونەژوورەوەش بەمەبەست داخراون و بەفڕۆکە و پەڕەشوت ھاوکاری دەنێرن، بەڵام فڕۆکەخانەیەک ھەیە کە یەک سەعات دوورە رێگە نادرێت بەکاربێت بۆ ناردنی ھاوکاریەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا