ئەمریكا و ئیسرائیل لەبارەی هەڕەشەكانی ئێران رێككەوتنێكی نوێ دەكەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆشكی سپی رایدەگەیەنێت، ئەمریكا و ئیسرائیل لەبارەی هەڕەشەكانی ئێران بۆسەر ناوچەكە گەیشتونەتە رێككەوتن و بڕیارە كاری جدی لەسەر ئەو پرسە ئەنجام بدەن.

چیک سۆلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، لەگەڵ ئیال خولاتا سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەویی ئیسرایل گفتوگۆیان دەربارەی، پێکهێنانی هەڕەشەکانی ئێران کرد.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سۆلیڤان پیرۆزبایی لە خولاتا دەکات و چاوەڕێی ئەو دەرفەتەیە کە بەیەکەوە کاربکەن بۆ باش کردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.
هەر لە ڕاگەیندراوەکەشدا باس لە ستراتیژیەکانی ناوچەکە کراوە، کە یەکێک لەوانە هەڕەشەی ئێرانە بۆ سەر ناوچەکەو ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی گفتوگۆی ورد لە بارەی ئەو کێشەیەوە ئەنجام بدەن.

هەروەها هەردوولا، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە لە نێوان خۆیاندا سەبارەت بە ئاساییکردنەوە پەیوەندی ئیسرائیل لەگەڵ جیهانی عەرەبیدا و هەردولا جەختیان لەسەر، گرنگیدان بە چاودێریکردنی هەنگاوە ئەرێنیەکانی پەیوەست بە فەڵەستینیەکان کردوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا