رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای رێككەوتنی عەرەب و ئیسرائیل

پۆڵەتیك پرێس:

ئەمڕۆ شەممە چاودێران باسیان لە ئایندەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد لە دوای رێككەوتنەكانی ئاشتبوونەوەی بەحرێن و ئیسرائیل لە دوای چەند رۆژێك لە رێككەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل.

چاودێران باس لە كاریگەریی رێككەوتنەكەی بەحرێن و ئیسرائیل دەكەن كە دوای چەند رۆژێك لە رێككەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات دێت لەسەر كۆمەڵێك كێشەی ناوچەكە دیارترینیان پرۆسەی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و روبەڕوبوونەوەی مەترسییەكانی تیرۆر.

هەلێك دەدات بە وڵاتانی عەرەبی

باهیر محەمەد توێژەر لە ناوەندی ئەهرام بۆ توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی وتی: رێككەوتنەكە هەلێك دەدات بە وڵاتانی عەرەبی بۆ فشاركردن لەسەر ئیسرائیل لە دۆسێی ئاشتی و دروستكردنی پەیوەندی راستەوخۆ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كاریگەری لەسەر ئیسرائیل، كارئاسانی دەكات بۆ جوڵاندنی دۆسێی فەڵەستین لەپاڵ بوونی ئەمریكادا.

محەمەد بۆ سكاینیوز وتی: ئێستا هەلێكی باش هەیە لەگەڵ مانەوەی خاڵە جێگیرەكانی عەرەب لەسەر دۆسێی فەڵەستین، هاوكات هەلێكی نوێ هەیە لە پێش ئیسرائیل بۆ چەسپاندنی نیازپاكی خۆی لە بەرامبەر دەستی عەرەبەكان بۆ ئاشتی.

هاوكات جەختیكردەوە لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە پەیوەندی عەرەبی ئیسرائیلی هۆكارێكی گرنگە بۆ گۆڕینی تێگەیشتنەكان لە تیرۆر و توندڕەوی كە ساڵانی رابردوو بڵاوبووەتەوە و وتی: پاڵمان پێوەدەنێت لە ئایندەدا نەوەیەكی نوێ ببینین كە خۆی دوربخاتەوە لە تیرۆر بە ناوی ئاینەوە و بنەماكانی ئاشتی لە خۆی بگرێت.

ئەو توێژەرە ئاماژە بەوەشدەكات، پێویستە رووبەڕووی توندڕەوی فكری ببینەوە و هەنگاوەكانی ئاشتی سەرجەم لایەنەكان بگرێتەوە.

مائیر میسری مامۆستای زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی عیبری ئاماژەی بە هەنگاوەكانی ئاشتی و كاریگەرییان لەسەر متمانە و لاوازبوونی جوڵەی توندڕەوەكان كردووە لە ناوچەكە.

باسی لەوەشكردووە، حزبە راسترەوەكان لە ئیسرائیل ئێستا كەمینەن بەراورد بە رابردوو سەرباری ئەوەی ئێستا بەهێزن و لێدوانەكانی سەرۆك وەزیری ئێستا ناتانیاهۆ بێوێنەیە كە تاكە سەرۆك وەزیرانە باس لە چارەسەرری دوو دەوڵەت بكات بە پێی روانینی سیتراتیژی دیاریكراو.

رێككەوتنەكانی  عەرەبی ئیسرائیلی پشتیوانی  ئاشتی دەكەن

ئاشكراشیكرد رێككەوتنەكانی ئاشتی عەرەبی ئیسرائیلی پشتیوانی مەیدانەكانی ئاشتی دەكەن بەشێوەیەكی گشتی لەنێوخۆی ئیسرائیل كە ئەو مەیدانە سەرجەم حزبە ئیسرائیلییەكان پشتیوانی دەكەن.

دەربارەی لێدوانەكانی توركیا لە سەر رێككەوتنەكان مامۆستاكەی زانكۆ وتی: ئەو لێدوانانە كاتین و روكەشن، ئەنقەرە پێشتر بۆ ماوەی چەند ساڵ پەیوەندی باشی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەبووە لە بەرزترین ئاستدا.

لای خۆیەوە جەمال بوحەسەن پەرلەمانتاری پێشووی بەحرێن وتی: مەنامە هەوڵ دەدات بۆ بەهێزكردنی پرۆسەی ئاشتی و پاراستنی مافی فەڵەستینییەكان.

وتیشی: رێبازێك لە خۆمان دەگرین بۆ روبەڕوبوونەوەی هەڕەشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەرویانەوە تیرۆر و قەیرانی ئابووری و دەستوەردانی دەرەكی لە كاروباری هەرێمی بۆ نمونە توركیا و ئێران.

دەشڵێت: بەحرێن رێككەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات بە هەنگاوێكی باش دەزانێت.

ناوچەكە لەسەر رێگایەكی راستە

لە درێژەی كاردانەوەكاندا جایسۆن گیرینبلات نێرادراوی پێشووی تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی: دەستكەوتێكی مێژوویی بەدیهاتووە، ناوچەكە لەسەر رێگایەكی راستە، وڵاتی دیكەش لەسەر رێگان بۆ ئاشتی لە دوای ئیمارات و بەحرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا