نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت بەراورد بە رۆژی چوارشەممە دابەزینی بەرچاوی تۆماركرد و ئەمڕۆ پێنجشەممە 17_3_2022، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت زیاتر لە دۆلارێك دابەزی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17_3_2022، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 99 دۆلار و 63 سەنتە، نرخی بەرمیلێك نەوتی تێكساسیش بە 96 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

لە رۆژی دووشەممە 14ی ئەم مانگەوە تائێستا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت زیاتر لە 10 دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینیوە، هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بەشێكی پەیوەندی هەیە بە راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە بەشێك لە شارەكانی چین بەهۆی سەرهەڵدانی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەشێكیشی پەیوەندی هەیە بە قەیرانی ئۆكرانیاوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا