ئەمەریكا پارە بۆ عێراق دەنێرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی 155 ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە عێراق ئەویش وەک یەکەم وڵاتی بەخشەری سەرەکی لە چوارچێوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ عێراق.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئەمەریکا پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکات، بۆ جێبەجێکردنی داواکاری هاوڵاتیان لە بواری دادپەروەری و نەهێشتنی گەندەڵی و بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.

ئاماژە بەوەشدراوە ئەو بابەتانە گرنگیەکی زۆریان بۆ هاوڵاتیانی عێراق هەیەو هەر لەو چوارچێوەیەشدا 155 ملیۆن دۆلاری دیکە دەبەخشێتە عێراق و هاوکارییەکانیش لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکادان.

هاوكات ئەوەشهاتووە كە ئەمەریكا پابەندە بە هاوکاری و پشتیوانیەکانیەکانی بۆ عێراق بە ئامانجی بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، بەخشینی 155 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری مرۆییە بۆ گەلی عێراق و ئاوارە و پەنابەرانەو ئاماژە بەوەشدراوە ئەمەریکا لە ساڵی 2014 وە زیاتر لە سێ ملیار دۆلاری وەك یارمەتی مرۆیی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دابینکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا