ئەمریكا: لەدانوستانەكانی ڤیيەنا لەگەڵ ئێران نەگەیشتوینەتە رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، واشنتۆن و تاران لەدانوستانی ڤیيەنادا لەسەر چەكەناوەكییەكانی ئێران نەگەیشتوونەتە ڕێکكەوتن و بۆشایی زۆر لەنێوایاندا هەیە کە چارەسەر بکرێت.

جیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لەدانوستانی نێوان وڵاتان لەڤییەنا ئەمەریکا و ئێران هیچ رێككەوتنێكیان لەسەرچەكە ئەتۆمیەكان نەكردووە بەڵام دۆسییەکانی ئێران و کۆریای باکوور و چین تاوتوێ کراون ئەگەر هەیە ئەو دورییەی نێوان ئەمەریكاو ئێرانیش كۆتایی پێبێت و بگەنە رێككەوتن.

هاوكات بەرپرسێکی باڵای ئێران رایگەیاندووە، ئەمەریکا ڕازیبووە بڕی 7 ملیار دۆلارلە پارە بلۆککراوەكانی ئێران لەئەمەریکا بداتەوە بەئێران، بەڵام ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکائاماژەی بەوەكردوو ئەورێگرییانەی كە تائێستا هەیە لەبەردەم رێككەوتنی نێوان ئەمەریكاو ئێراندا لابردنی سزا سەپێنراوەکانی ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی ترەبەسەر ئێراندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا