عێراق بەردەوامە لە قەرزكردن

پۆڵەتیك پرێس

سەرەڕای كەڵەكەبوونی قەرزەكانی، بەڵام هێشتا عێراق سوورە لەسەر ئەوەی قەرزی دیكە بكات تاوەكو بەشێك لە كورتهێنانەكانی لە بواری موچەو كەرتەكانی دیكەدا پڕبكاتەوە.

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عێراق یەكێك لەو وڵاتانەی زۆرترین قەرزی كەڵەكە بووی لەسەرە و لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامە لە داواكردنی قەرزی زیاتر.

ئاماژە بەوەشدەكات، لەم گێژاوی قەیرانی داراییەدا دەربازبوونی عێراق زۆر ئەستەمە، چونكە هیچ روئیایەكی ستراتیجی و دووربینی نییە.

دەشڵێت، “ئێستا عێراق زیاتر لە 169 ملیار دۆلار قەرزارە، بەڵام هێشتا داوای شەش ملیار دۆلاری دیكە دەكات”.

لەماوەی رابردوشدا پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای حكومەت رەزامەندی لەسەر پرۆژە یاسای قەرز دەربڕی بەپێی یاساكەش عێراق دەتوانێت بڕی 12 ملیار دۆلار قەرز بكات.

بەشی زۆری ئەو قەرزەی لەسەر عێراقە تێچووی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق و شەڕی كەنداوە كە تائێستاش لەسەر حكومەت ماوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا