بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوو سەرچاوەی باڵا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیان پشتڕاستكردەوە كە شاندی حكومەتی هەرێم لە بەغدا داوایان لە حكومەتی عێراق كردووە بڕیاربدات تا كۆتایی ئەمساڵ “بە قەرز” بڕی 800 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان دەستەبەربكات.

سەرچاوەكان وتیان وابڕیارە ئەنجومەنی وەزیران عێراق ڕۆژی یەكشەممە دەنگ لەسەر ئەو پرسە بدات.

سەرچاوەیەكی باڵای بەشدار لە شاندەكە بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند، “حكومەتی هەرێم داوایكردووە بۆ 6 مانگی كۆتایی ئەمساڵ، حكومەتی عێراق مانگانە 800 ملیار دینار بە قەرز بداتە هەرێم، تا لەگەڵ داهاتی ناوخۆدا موچەی ئەو 6 مانگەی پێ دابەش بكات وەكو چارەسەرێكی خێرا بۆ دابەشكردنی موچە.”

شاندە باڵاكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی پێنجشەممە، 14-9-2023، بۆ تاوتوێكردنی كێشە داراییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق گەیشتنە بەغدا. شاندەكە پێكهاتبوون لە مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیران، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران، ئاوات شیخ جەناب وەزیری دارایی، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، و پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

مەسرور بارزانی دوای كۆتایی هاتنی سەردانەكە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “دوو پێشنیاری كورتخایەن و درێژخایەنمان خستووەتەڕوو بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان. چارەسەری درێژخایەن پێویستی بە هەمواری هەندێك یاسا هەیە، بەڵام چارەسەری ئێستا لە كۆبوونەوەی ڕۆژی یەكشەمەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێدەدرێت.”
سەرچاوەیەكی تری باڵای هەرێم كە ناوی پارێزراوە لای دەنگی ئەمەریكا ئەم زانیارییەی پشتڕاستكردەوە.

بەپێی وتەی دوو سەرچاوەكەی حكومەتی هەرێم، پێشنیاری دووەمی وەفدی حكومەتی هەرێم هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی عێراقبوو. یاساكە بەشێوەیەك هەموار بكرێتەوە موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە ڕێژەی خەرجی ڕاستەقینە (فعلی) دەربهێنرێت.

سەرچاوەكەی ئەندام لە شاندی هەرێم وتی، “موچەی موچەخۆران خراوەتە چوارچێوەی پشكە بودجەی هەرێمەوە و خەرجی فعلیش زەرەری گەورەی لێداوین، لەكاتێكدا دۆخەكە بۆ شارەكانی تری عێراق جیاوازە و موچە بەدەركراوە لە پشك و گرفتە سیاسی و یاساییەكان.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا