دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی تەقەكردن و هەڕەشەكردن دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند، لە دوو چالاكی‌ جیادا، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ ئیبراهیم ئەحمەد دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی‌ تەقەكردن ‌و هەڕەشەكردن دەستگیركرد.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند: دوای‌ ئەوەی‌ تۆمەتبارێك تەقە لە هاوڵاتییەك دەكات، دەستبەجێ مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ ئیبراهیم ئەحمەد گەیشتنە شوێنی‌ ڕووداوەكە و توانیان تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن، لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكەدا دەستیشگیرا بەسەر چەكێك لەجۆری‌ كڵاشینكۆف ‌و ئوتۆمبێلێك كە بەتۆمەتبارەكە بووە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەلایەكی‌ دیكەوە پاش تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی لەلایەن هاوڵاتییەكەوە لەسەر تۆمەتبارێك كە بەزەبری‌ چەك هەڕەشەی‌ لێكردبوو‌، مەفرەزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و توانرا لە ماوەیەكی‌ كەمدا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ ئیبراهیم ئەحمەدەوە دەستگیربكرێت، لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكەدا دەستیشگیرا بەسەر دوو چەكدا لەجۆری‌ كڵاشینكۆف‌ و دەمانچە.

ئاماژە بەوەكراوە، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ر، م، ن) و (د، ج، ع) بە بڕیاری‌ دادوەر ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا