مانگی داهاتوو عێراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات دوای ئەوەی رێكخراوی ئۆپیك، عێراق بە زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت پابەنددەكات، وڵاتەكەی بۆ مانگی داهاتوو ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە رۆژێكدا بۆ سەروو چوار ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل بەرزدەكاتەوە.

عەلا یاسری، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” رایگەیاند، عێراق پابەندە بە بڕیاری رێكخراوی ئۆپیك و هاوپەیمانەكانی لەبارەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ سێ ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا، بەڵام ئەو زیادكردنە كاریگەریی لەسەر یەدەگی ستراتیژیی نەوتی خاو نابێت.

عەلا یاسری وتیشی، مانگی داهاتوو ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەی عێراق بە تێكڕا بۆ چوار ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل بەرزدەبێتەوە.

وتیشی: مانگی رابردوو زیاتر لە 102 ملیۆن و385 هەزار و 49 بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە و داهاتەكەشی 10 ملیار و 541 ملیۆن و 594 هەزار و 258 دۆلار بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا