پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، “بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕین و هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە، نامانەوێت زیان بە سیستمی ئابووری جیهان بگەیەنین”.
ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، پوتن ئاشکرایکردووە، ڕوسیا نایەوێت زیان بە سیستمی ئابووری جیهان بگەیەنێت بەتایبەت کە خۆی بەشێکە لەو سیستمە.
پوتن ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشکردنەسەر ئۆکرانیا تاکە بژاردە بوو بۆ بەرگریکردن لە ڕوسیا.
لە ئێستادا وڵاتانی جیهان لەسەر هێڵن لەبارەی دۆسیەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا و بڕیارە ئەمشەویش جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەسەر هێرشەکانی ڕوسیا دژی ئۆکرانیا لێدوان بدات.