لە ئەفغانستان زنجیرەیەک تەقینەوە تاڵیبان دەکاتە ئامانج

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەڕێی چەند بۆمبێکی چێندراوەوە ژمارەیەک ئالیاتی تایبەت بە چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان کرانە ئامانج و لە شاری جەلال ئابادیش بەهۆی تەقینەوەوە ژمارەیەک چەکداری بزوتنەوەکە بریندار بوون و کوژران.

سەرچاوەکانی جەلال ئاباد رایانگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ کەس کوژراون و زیاد لە 20 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێسیش، لەڕێی دوو بۆمبەوە چەند ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنییەکانی تاڵیبان کراونەتەئامانج، ئەمەش بەیەکەم هێرشی خوێناوی دژی تاڵیبان دادەنرێت لەدوای پێکهێنانی حکومەتی کاتی تاڵیبان لە 7ی ئەم مانگەوە.

لەدوای وەرگرتنی دەسەڵات لە ئەفغانستان، ترسی ئەوە دروستبووە ئەو وڵاتە ببێتە شوێنێکی پارێزراو بۆ جێگیربوونی چەکدارە توندڕەوەکان و ببێتە گۆڕەپانی هێرشە تیرۆرستییەکان، بەتایبەتی کە چەندین چەکداری داعش و قاعیدە لە ناوچەکانی ئەو وڵاتەدا خۆیان حەشار داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا