لە کەرکوک شەڕ لەنێوان جوتیارانی کورد و عەرەبی هاوردە ڕوویدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی پەلکانە لە سنووری شارەدێی سەرگەڕان لە ڕۆژئاوای کەرکوک شەڕ لەنێوان جوتیارانی کورد و عەرەبی هاوردە ڕوویدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، “عەرەبە هاوردەکان سەرەتا مەڕ و ماڵاتیان ناردووەتە ناو گوندەکەوە و خەڵکیان بێزارکردووە”.

ئەوەش هاتووە، کاتێک جوتیارەکان هاتوونەتەدەنگ، عەرەبە هاوردەکان بە دار و ئاسنەوە هێرشیان هێناوە و شەڕ لەنێوان هەردوولادا دروستبووە.

دوابەدوای ڕووداوەکەش هێزێکی زۆری سوپای عێراق لە گوندەکە بڵاوەیان پێکراوە و دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا