23 ملیۆن کەس لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا مافی دەنگدانیان هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەرووی 23 ملیۆن کەس لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا مافی دەنگدانیان هەیە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا سەرووی 23 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە. یەک ملیۆن و 31 هەزار و 605 کەسیش تۆماری خۆیان نوێ‌ کردووەتەوە.

بڕیارە رۆژی 18ی کانوونی یەکەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە 14 پارێزگای عێراق و پارێزگای کەرکوک بکرێت.

بۆ یەکەمجار لە دواى 10 ساڵ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە عێراق دەکرێت، یەکەمجاریشە لە دواى 18 ساڵ ئەو هەڵبژاردنە لە کەرکوک بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا