لەبارەی بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەوی لە عێراق هۆشداری دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرنامەی خۆراکی جیهانی ناسراو بە (WFP) ڕایگەیاند، پەنابردن بۆ ئاوی ژێر زەوی کە نزیکەی شەس ملیار مەتر سێجایە کارەساتێکی گەورەیە و لەعێراق هۆشداری لە بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەوی دەدات.

عەلی ڕەزا قوڕەیشی، بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکان لە بەرنامەی خۆراکی جیهانی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، ئاوی ژێر زەوی لەڕێگای بارانەوە لە حەوزەکانی ناخی زەویدا بۆ پاراستنی هاوسەنگی کۆدەبێتەوە، بەکارهێنانیشی بە تێپەڕبوونی کات ڕێژەکەی کەم دەکاتەوە.

باسی لەوەکرد، “دژی بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەوی بۆ کاری کشتوکاڵی نین، بەڵام دەبێت ئیدارەیەک بۆ ڕێگریکردن لە بەهەردەچوونی ئاو و پاراستنی ئاو و هاوسەنگی ئاوی ژێر زەوی هەبێت”.

جەختیکردەوە، دەبێت عێراقییەکان بیر لە دوا ڕۆژیان بکەنەوە و نابێت لە بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەویدا بێباک بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا