پۆمپیۆ داوا لەبەغدا دەكات بودجەی هەرێم بنێرێت

پۆڵەتیک پرێس

مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا  داوای لەحكومەتی عێراق كرد بودجەی هەرێمی كوردستان بنێرێت‌و كێشەكانی لەگەڵ هەولێر چارەسەر بكات.

ئەو داواكارییەی مایك پۆمپیۆ لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هات، كە لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دارایی كردی‌و راشیگەیاند، داواش لەهەردوولا دەكەین كێشەكانیان بەگفتوگۆ چارەسەر بكەن.

لەبارەی كۆبوونەوەكەشی لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، گفتوگۆی باشمان كردووە و هاوبەشیمان لەگەڵ عێراق زۆر بەهێزەو بەردەوامیش دەبین لەو هاوبەشییە.

هەروەها جەختی كردەوە، ئەوان پابەندن بەپشتیوانیكردنی عێراق و ڕێگریكردن لەدەستوەردانی دەرەكی لەكاروباری ناوخۆی وڵاتەكەو ئەوەشی راگەیاند، پێویستە دیالۆگی ستراتیژی تایبەت بە پرسی كشانەوەی سەربازەكانمان لە عێراق درێژەی هەبێت.

لای خۆیشییەوە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆنفرانسەكەدا وتی: واشنتۆن هاوپەیمانی بەهێزی عێراقە و كار بۆ پاراستنی ئەو هاوپەیمانییەش دەكەین.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی: ئێران وڵاتێكی دراوسێیە و سیاسەتی ئێمە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەكانی عێراقە، چونكە بڕیاری عێراق لە دەستی عێراقییەكاندایە، هەر جۆرە دەستوەردانێكی دەرەكیش لە كاروبارەكانمان ڕەتدەكەینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا