لەبارەی لامەركەزی یەكێتی پەیامی كۆتایی بە پارتی دەدات

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی جێبەجێكردنی لامه‌ركه‌زی بۆسه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم، یەكێتی دواین پەیامی بە پارتی داوە، تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ چاوه‌ڕێ دەكەن.

 

لە ماوەی رابردودا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرۆژەی لامەركەزی وەك چارەسەرێك بۆ كێشەی ئیداری و خزمەتگوزارییەكان ئامادەكرد و خستییە بەردەم لایەنەكان، بڕیار بوو تا كۆتایی ساڵی رابردوو ئەو پرسە یەكلابكرێتەوە، بەڵام تائێستا هەنگاوی جدی بۆ جێبەجێكردنی نەنراوە.

 

بە گوێرەی زانیاریەكانی پۆڵەتیك پرێس، یه‌كێتی په‌یامی كۆتایی داوه‌ته‌ پارتی كه‌ بۆ پرسی لامه‌ركه‌زی تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ چاوه‌ڕێی پارتی ده‌كه‌ن، دوای ئه‌و واده‌یه‌ یه‌كێتی قسه‌ی خۆی ده‌بێت.

لای خۆیشیەوە سەركەوت محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، پرۆژەی لامەركەزی كۆتایی هاتووە، بەڵام پارتی وەك پێویست بەدەم جێبەجێكردنی پرۆژەكەوە نەچووە.

وتیشی: لەئایندەیەكی نزیكدا بۆ یەكلایكردنەوەی ئەو پرسە كۆبونەوەیەك لەگەڵ لایەنەكان و بەتایبەت لەگەڵ پارتی دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا