چەند مۆنۆمێنێك نۆژەندەكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاند: وەزارەكەتەیان بڕیاریداوە چەند مۆنۆمێنتێك نۆژەن بكاتەوە و باس لەوەش دەكات لەسنووری چەمچەماڵ شوێن بۆ ناشتنی روفاتی 171 شەهیدی جینۆساید دەكرێتەوە.

عادل مەلا ساڵح بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كاروباری شەهیدان رایگەیاند: وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بڕیاری جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی داوە، لەوانەش نۆژەنكردنەوەی مۆنۆمێنتی شەهیدان لە قەزای چەمچەماڵ و هەردوو پارێزگای هەولێر و هەڵەبجە، هاوكات بە گوژمەی 550 ملیۆن دینار ژمارەیەك پڕۆژەی بچووك لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی چەمچەماڵ جێبەجێ دەكرێت.

وتیشی: لە سنووری چەمچەماڵ شوێن بۆ ناشتنی روفاتی 171 شەهیدی جینۆساید دەكرێتەوە، چونكە زۆربەی رێكارەكانی هێنانەوەی روفاتەكان تەواو بوون، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر رێكارە یاسایییەكان گیراونەتە بەر، بەڵام لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی كۆرۆناوە هێنانەوەی روفاتەكان دواكەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا