لەسەروو هەموو وڵاتانی دراوسێ رێز لەسنوری عێراق دەگرین

پۆڵەتیک پرێس

خڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی رێز لەسەروەری و سنوری وڵاتانی دراوسێ دەگرێت لەسەروو هەمووشیانەوە عێراق.

خڵوسی ئاکار لەناوەندی فەرماندەی دەریایی گۆلچوک وتی: “تەنیا ئامانجمان ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆرە و پێویستە هەمووان بزانن مانەوەمان لەهەرێمی کوردستان پەیوەندی بە هێلانەی تیرۆرستانەوە هەیە لەناوچەکە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تورکیا هیچ ئامانجێکی لەزەوی و ئاو و مافی کەس نییە و لەهەمان کاتیشدا پێویستە هەمووان باش بزانن دەست لەیەک تۆزقاڵ مافی خۆی هەلناگرێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا سوپای توركیا، بە شێوەی ئاسمانی و زەمینی هێرشی كردە سەر ناوچەكانی ئاڤاشین و مەتین لەسنوری پارێزگای دهۆك و دواتریش لەسنوری قەزای ئامێدی خاڵێكی سەربازیی دانا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا