لە کەرکوک بە سێ کەس ژنێک دەکوژن

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە سێ کەس هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە گوندی سمایل بەگ لە سنوری پارێزگای کەرکوک و ژنی ماڵەکەیان کوشت.

لەوبارەیەوە موقەدەم عامر شوانی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ کەس بە چەکەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لە گوندی سمایل بەگی سەربە پارێزگای کەرکوک.

وتیشی، چەکدارەکان پیاوی ماڵەکەیان بەستووەتەوە و ژنی ماڵەکەشیان لە سەربانی ماڵەکە کوشتووە.

ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ڕوویداوە و تا ئێستاش لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا