‏‎شوفێران لە داخستنی رێگایەكی سەرەكی لە سنوری هەولێر ئاگاداردەكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی قەزای سۆران رایگەیاند، بۆ ماوەی سێ‌ ڕوژ لە (23_11 تـــــــا 25_11_2023) بە هۆی قیرتاوكردنی بەشێكی ڕێگای (سۆران – خەلیفان) لە ناو گەلی علی بەگ، ڕێڕەوی هاتن لە هەولێر بۆ سۆران لە كاتژمێر 7:00ی بەیانی تاكو كاتژمێر 7:00ی ئێوارە دادەخرێت.

قائیمقامیەتی قەزای سۆران رایگەیاند: ئاگاداری هاووڵاتیانی خوشەویست دەكەین كە بۆ ماوەی سێ‌ ڕوژ لە (23_11 تـــــــا 25_11_2023) بە هۆی قیرتاوكردنی بەشێكی ڕێگای (سۆران – خەلیفان) لە ناو گەلی علی بەگ، ڕێڕەوی هاتن لە هەولێر بو سۆران لە كاتژمێر 7:00 ی بەیانی تاكو كاتژمێر 7:00 ی ئێوارە دادەخرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هاووڵاتیان دەتوانن ڕێگای (بێخال -ڕواندز -سۆران) بە كار بێنن بەڵام ڕێڕەوی چوون لە سۆران بۆ هەولێر كراوە دەبێت.

داواش لە هاموشۆكاران دەكات هاوكاری تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران و تیمەكانی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا