لە شەنگال ژمارەیەك گۆڕی دیكەی بەكۆمەڵ دۆزرانەوە

پۆڵەتیك پرێس

قایمقامی شنگال ئاشكرایكرد، پێنج گۆڕی دیكەی بەكۆمەڵیان دۆزیوەتەوەو رۆژ بەرۆژیش ژمارەی ئەو گۆڕە بە كۆمەڵانە زیاتر دەبن كە دەدۆزرێنەوە.

مەحما خەلیل بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، دۆزینەوەی گۆڕی بەكۆمەڵ لە شنگال بەردەوام ژمارەیان لەزیادبووندایە و تا ئێستا ٩٠ گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە قەزای شنگال لە ناوچەی عەین فەتحی، لە سنوری ناحیەی قەیرەوانی سەر بە قەزای شنگال، كە دانیشتووانەكەی عەرەبن لە ھۆزی ئێلا متێتا و دەستێكی باڵایان لە كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان ھەبووەو تا ئێستا ١٥ رووفات دۆزراونەتەوە، كە چالاكوانەكانی كوردی ئێزدی و خەڵك دۆزیویاننەتەوە و زانیاریشمان بۆ ھاتبوو ئەو گۆڕانە لەو شوێنانە ھەن.

باسی لەوەشكردووە، حكومەتی عێراق ژمارەیەكی زۆر روفاتی لە گۆڕەبەكۆمەڵەكان بردووە بۆ بەغدا بۆ پشكنین، تا ئێستاش نەیگەڕاندوونەتەوە، بەڵام بڕیارە لەم مانگەدا ٤١ روفات بگەڕێنێتەوە.

رۆژی سێی ئابی 2014 چەكداری داعش هێرشیانكردە سەر شنگال و بەهۆیەوە نزیكەی شەش هەزار ٥٠٠ هاوڵاتی شنگال رفێندران و بەشێكیان شەهیدكرد.

هاوكات بەهۆی ئەو روداوەوە نزیكەی 400 هەزار كەسی دیكە ئاوارە بوون و تا ئێستاش چارەنوسی بەشێك لە رفێندراوەكان نادیارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا