پۆڵەتیك پرێس
سەرۆكی ئەنیستیتوتی پەی دەڵێت، كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم زیادە و دەبێت هەڵبوەشێتەوە و بووەتە بارگرانی لەسەر بودجەی حكومەت، چونكە ساڵێك زیاترە ماوەی یاساییان بەسەرچووە.
سەروەر عەبدولرەحمان سەرۆكی ئەنیستیتوتی پەی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم كە بەپێی یاسای ژمارە چواری ساڵی 2014 دامەزراوە، دەبێت ئەنجومەنی كۆمسیاران بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە كارەكانیان بەردەوام بن بەڵام ئەوان شەش ساڵ زیاترە كاردەكەن.
یەكێك لە كارەكانی كۆمسیۆنەكە ئامادەكردنی تۆمارێكی دەنگدەرانی پاكە بەڵام ماوە شەش ساڵە نەیتوانیوە ئەو تۆمارە ئامادەبكات و هەر لەسەر تۆمارە كۆنەكەی عێراق كاردەكات.
جگەلەوەش لە كۆمسیارەكانەوە تا دەگاتە فەرمانبەرەكانی بە پشك پشكێنەی حزبی دانراون ئەمەش كاریگەری خراپی هەیە لەسەر ئەم كۆمسیۆنە و هەستدەكەین مانەوەی زیادەیە و بارقورسییە بەسەر بودجەی هەرێمەوە بەتایبەتی كە لە هەرێم دوو كۆمسیۆنی هەڵبژاردن هەبێت هەردوكی بارقورسییە لەسەر بوجەی هەرێم بۆیە داوادەكەین كۆمسیۆنی هەڵبژاردن راپرسی هەرێم هەڵبوەشێتەوە.
لە دوای دروستبوونیەوە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن راپرسی لە هەرێم دوو كاری ئەنجامداوە یەكەمیان سەرپەرشتیكردنی ریفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان لە ساڵی 2017 و دووەمیان هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 2018