پۆلیسی ئینته‌رپوڵ هۆشدارییه‌كی جیهانی له‌باره‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رپوڵ) هۆشدارییه‌كی جیهانیی له‌باره‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا و مه‌ترسیی ساخته‌كاریی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ پۆلیسی ئینته‌رپوڵ به‌فه‌رمی هۆشدارییه‌كی ئاڕاسته‌ی 194 ئه‌ندامه‌كه‌ی كرد، بۆئه‌وه‌ی به‌ر به‌ حاڵه‌ته‌ مه‌ترسیداره‌كانی “ساخته‌كردن، دزی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا” بگرن.

ئینته‌رپوڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، پۆلیسی ئینته‌رپوڵ ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بانده‌ تاوانكارییه‌كان، كه‌ ده‌یانه‌وێت دژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا كرده‌وه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.

یۆرگن ستوك، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئینته‌رپوڵ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت، یه‌كێك له‌و مه‌ترسییانه‌ی ئینته‌رپوڵ هۆشداریده‌دات له‌باره‌ی، فرۆشتنی ڤاكسینی ساخته‌ی كۆرۆنایه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێت هۆی مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی خه‌ڵكی جیهان.

هه‌ربه‌ته‌نها بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی ساخته‌ی كۆرۆنا له‌لایه‌ن ئینته‌رپوڵه‌وه‌ وه‌ك مه‌ترسیی ناونه‌براوه‌، به‌ڵكو ئامێری ساخته‌ی ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسی كۆرۆناش وه‌ك مه‌ترسی ناوبراوه‌.

ئینته‌رپوڵ ده‌شڵێت، سێ هه‌زار پێگه‌ ئاشكراكراون كه‌ به‌ ڕێگه‌ی نایاسایی ده‌رمانی كۆرۆنا ده‌فرۆشن، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌زار و 700 پێگه‌ی دیكه‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی ئه‌لیكترۆنین بۆسه‌ر هه‌وڵه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا