سعودیە ژمارەیەك چەكداری حووسی ئازاد دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە پشتبەستن بە رێككەوتنێكی نەتەوە یەكگرتووەكان، سعوودیە 13 چەكداری حووسی ئازاد كرد.

عەبدولقار مورتەزا، بەرپرسی حوسییەكان لە ئاڵوگۆڕی زیندانییەكان رایگەیاند: لەمیانی رێككەوتنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئازادكردنی 887 دیل، سعودیە 13 زیندانی حووسی ئازادكردوون و گەیشتوونەتەوە سەنعای پایتەختی یەمەن.

عەبدولقار مورتەزا ئاماژەی بەوەشكرد، پێنج شەممەی داهاتوو رێككەوتنەكە بە تەواوی جێبەجێ دەكرێت.

روونیشیكردەوە، ئازادكردنی ئەو زیندانییانە بەرانبەر بە ئازادكردنی زیندانییەكی سعوودی بووە، كە لە ماوەی رابردوو ئازادكراوە.

ئاڵوگۆركردنی دیلەكان بە نێوەندگیری عومان بووە، كە بۆ ماوەی چەندین ساڵە هەوڵی كۆبوونەوە و گفتوگۆ لە نێوان چەكدارانی حووسی سەر بە ئێران و سعودییە دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا