وەزیری دەرەوەی توركیا و سەركردەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كۆبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە ئەنقەرە لەگەڵ سالم موسڵت، سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانیی هێزە شۆڕشگێڕەكان و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، بەدر جاموس، سەرۆكی لیژنەی دانوستاندن و عەبدولڕەحمان مستەفا، سەرۆكی حكومەتی كاتیی سووریا، كۆبووەوە.

مەولوود چاوشئۆغڵو لە تویتێكیدا كە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بە كۆبوونەوەی لەگەڵ موسڵت، جاموس و مستەفا داوە و نووسیویەتی: ‘لە چوارچێوەی بڕیاری ژمارە 2254ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، هاوكاری لە پرۆسەی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆن بەرز دەنرخێنین و پشتگیریی دەكەین.

بڕیاری ژمارە 2254ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، كە لە ساڵی 2015دا بە كۆی دەنگ پەسند كرا، داوای راگەیاندنی ئاگربەستی بەپەلە لە سەرانسەری سووریا دەكات. لەگەڵ دەستپێكردنی دانوستاندنە سیاسییەكان، پاشان دامەزراندنی حكومەتێكی یەكێتیی نیشتمانی لە ماوەی دوو ساڵدا و دواتر ئەنجامدانی هەڵبژاردن .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا