وەزارەتی ژینگەی عێراق هۆشداری لە زیاتر پیسبوونی ڕووباری دیجلە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ژینگەی عێراق، لەبارەی زیاتر پیسبوونی ڕووباری دیجلە هۆشداری دەدات و ڕایگەیاند، ئاوی ڕووباری دیجلە کەمبوووەتەوە بەڵام کێشەی سەرەکی پیسبوونی ئاوەکەیە.

حەیدەر یوسف مەحمود، بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان لە فەرمانگای ژینگەی بەغدا ئاشکرایکرد،” بۆرییە قورسەکانی ئاوەڕۆی بەغدا ڕاستەوخۆ پاشماوەکانیان فڕێ دەدەنە ناو ڕووباری دیجلەوە، ئەوەش هۆکاری گۆڕینی ئاوەکەیە بۆ ئاوەڕۆ و بەتەواوی پیس بووە”.

ڕوونیکردەوە، ڕووباری دیجلە ململانێ لەگەڵ مردندا دەکات، بەهۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو لە ساڵانی ڕابردوودا، کە کارێگەری لەسەر خێرایی ڕۆیشتی ڕووبارەکە و وەستای ماددە پیسبووەکان دەبێت.

جەختیکردەوە، لەنێوان 500 بۆ یەک ملۆیۆن مەتر سێجا ئاوی پیس هەیە، کە ڕحژانە دەچێتە ناو ڕووباری دیجلەوە و بەتەواوی پاڵاوتە نەکراوە،  بۆیه‌ پێویسته‌ پڕۆژه‌ی ستراتیژی بۆ دامه‌زراندنی وێستگه‌ی پاككردنه‌وه‌ی به‌پێی به‌رزترین ستاندارده‌كان جێبه‌جێبكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا