هەڵمەتێك بۆ قەدەغەكردنی چەكی بێ‌ مۆڵەت ئەنجام دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ماوەی یەك هەفتە هەڵمەتێك بۆ داماڵینی چەكی بێ مۆڵەت لە سەرجەم شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات، سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان راسپێردراون بۆ كارێكی پێویست لەو بارەوە.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە 24 تاوەكو 30ی ئەم مانگە، هەڵمەتێك بۆ داماڵینی چەكی بێ مۆڵەت دەستپێدەكەن، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانیان راسپاردووە بۆ دروستكردنی لیژنە بۆ سەرپەرشتیكردنی ئەو هەڵمەتە لە شوێنە گشتییەكان و دانانی بازگەی زیاتر لەسەر شەقامە سەرەكییەكان.

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ جەختیشی لەسەر سووربوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە بۆ قەدەغەكردنی هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت و دەبێت چەك تەنها لە دەستی هێزە ئەمنییە فەرمییەكانی دەوڵەت بێت، بۆ ئەو مەبەستەش رێنماییەكانی پێدانی مۆڵەتی چەك هەڵگرتنیان توندتركردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا