رووسیا: دەمانەوێت سەقامگیری لەناوچەكانی ئازەربایجان و ئەرمینیا بێتەدی

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ئەوەی لەبارەی ئەرمینیاو ئازەربایجانەوە كردوویانە بۆئەوەیە تاوەكو سەقامگیری لەو ناوچەیە بێتەدی.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیاریانداوە بەناردنی هێزی ئاشتی تاوەكو سەقامیگیری زیاتر لەوناوچەیە بێتەدی.

ئاماژەی بەوەشكرد، وڵاتەكەی پەیوەندییەكی مێژووی لەگەڵ هەریەكە لە ئەرمینیاو ئازەربایجان هەیە، بۆیە مەبەستیانە شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە رابگیرێت.

ماریا زاخارۆڤا باسی لەوەكرد، بۆ رووسیا لایەنی مرۆیی زۆر گرنگە بۆیە دەیانەوێ خەڵكی هەردولا پارێزراو بن، بە چەند قۆناغێكیشدا تێپەڕیوون تا گەشتوون بەوەی راگەیەنراو لەبارەی ئەو دوو وڵاتەوە بڵاوبكەنەوە.

دوای شەش هەفتە لە شەڕو ئاڵۆزی نێوانیان لە هەرێمی قەرەباغ دواجار بە دەستێوەردانی رووسیا لە رۆژی 10ی ئەم مانگە، ئاگربەست لەنێوان ئەو دووڵاتەدا راگەیەندراو كۆتایی بەشەڕی نێوانیان هێنرا.

ئاگربەستەكەش بە هەوڵی رووسیا بوو كە پێشترو لەسەرەتای دەستپێكردنی شەڕەكەدا چەندجارێك هەوڵی دانوستانی نێوانیانیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا