پۆڵەتیک پرێس زانیاری نوێ لەبارەی شکانی بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکێنراوە و بەهۆیەوە %40ی شاری هەولێر بێ ئاو دەبێت.

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند، “لەکاتی کارکردنی کۆمپانیایەک لە پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری هەولێر، جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفراز سێ شکێنراوە و بەهۆیەوە %40ی شاری هەولێر بێ ئاو دەبێت”.

وتیشی، ئەمە یەکەم جار نییە کە ئەو بۆرییە دەشکێت و بۆ جاری سێیەمە بۆری ئاوی ئیفرازی سێ دەشکێت و بەهۆیەوە هاووڵاتیانی هەولێر بێ ئاو دەبن.

لەوبارەیەوە سەرپەرشتیاری تیمی چاککردنەوەی بۆرییەکە بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، “هەوڵ دەدەین تا ئێوارە بۆرییەکە چاک بکەینەوە و سبەی ئەو ماڵانەی لەم سەرچاوەیەوە ئاویان بۆ دەچێت، ئاویان بۆ دەگەڕێتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا