حەریری و ئەمیری قەتەر پێكهێنانی حكومەتی نوێی لوبنان تاوتوێ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك وەزیرانی پێشوتری لوبنان و ئەمیری قەتەر كۆبونەوەو پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی لوبنانیان تاوتوێكرد.

حەریری لە تویتەری خۆی بڵاویكردەوە، لەگەڵ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئەمیری قەتەر كۆبونەوەتەوە و دواین پەرەسەندنەكانی لوبنان و بابەتی پێكهێنانی حكومەتی نوێیان لەو وڵاتە باسكردووە.

هاوكات میدیاكانی قەتەریش گرنگیان بە ناوەڕۆكی كۆبونەوە داوەو باس لەوە دەكەن، حەریری لە میانەی كۆبونەوەكەدا كورتەیەكی دەربارەی دواین پەرەسەندن و هەوڵەكانی پەیوەست بەپێكهێنانی حكومەت لە لوبناندا باسكردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمیری قەتەر پشتیوانی بۆ لوبنان دوپاتكردوەتەوەو داواشی لە لوبنانییەكان كرد ئەولەویەت بدەنە بەرژەوەندی نەتەوەیی لە خێراكردنی پێكهێنانی حكومەتی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیران و تەحەدیانەی رووبەڕووی لوبنان دەبنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا