ساڵانە نزیكەی سێ‌ ملیار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیەنێت ساڵانە دوو ملیار و زیاتر 684 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان دابین دەكرێت و خەرجی دەستەبەركردنی ئاوی خواردنەوەی لە ساڵی رابردوودا نزیكەی 129 ملیار دیناربووە، لەكاتێكدا نزیكەی 43 ملیار دینار داهاتیان هەبووە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ڕێگەی 14 بەڕێوەبەرایەتی و 118 فەرمانگەی ئاو لە شار و شارۆچكەكان، ساڵانە دوو ملیار و 684 ملیۆن و 605 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان دابین دەكرێ.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ساڵی ڕابردوو 128 ملیار و 699 ملیۆن و 419 هەزار و 432 دیناریش خەرجی دەستەبەركردنی ئاوی خواردنەوە بووە، بەڵام داهاتی ئاو تەنیا 42 ملیار و 102 ملیۆن و 327 هەزار و 626 دینار بووە.

باسی لەوەشكردووە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێگەی 81 پرۆژەی ستراتیژی و پێنج هەزار و 787 بیر، دوو ملیار و 684 ملیۆن و 605 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە لە ڕێگەی 14 بەڕێوەبەرایەتی و 118 فەرمانگە بۆ تێكڕای هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان دابین دەكات كە ژمارەیان یەك ملیۆن و 14 هەزار و 706ن، 704 هەزار و 259 هاوبەش پێوەری ئاویان هەیە و 310 هەزار و 447 هاوبەشیش پێوەری ئاویان نییە.

بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەرۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە ماوەی تەنیا مانگەكانی كانوونی دووەم و شوباتی ئەمساڵ 2022، داهاتی ئاو لە هەرێمی كوردستان نۆ ملیار و 770 ملیۆن و 591 هەزار و 775 دینار بووە، ساڵی 2021 یش 42 ملیار و 102 ملیۆن و 327 هەزار و 626 دینار داهات بووە، بەڵام 128 ملیار و 699 ملیۆن و 419 هەزار و 432 دینار خەرجی دەستەبەركردنی ئاوی خواردنەوە بووە بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان لە تەواوی شار و شارۆچكە و گوند و ناوچەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا