پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres
لە كارگەیەكی ئاسن لە ناحیەی کەورگۆسکی سەر بە پارێزگای هەولێر، نارنجۆكێك بە سێ كەسدا تەقییەوە، دووانیان بریندار بوون و یەكێكیشیان گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، ئێوارەی رۆژی سێ شەممە، لەناو كارگەیەكی ئاسن لە ناحیەی کەورگۆسکی سەر بە پارێزگای هەولێر بەهۆی بوونی پاشماوەی تەقەمەنی لە جۆری (نارنجۆك) لەناو ئاسنی كۆنە و خراپبوو، تەقینەوەیەك ڕوویداوە.
لە ئەنجامی تەقینەوەكەدا كەسێكی تەمەن 45 ساڵ گیانی لە دەستدا و دو كەسی تر برینداربوون.