بوكەكەی داعش بەبێ قۆڵ گەڕایەوە لەندەن

پۆڵەتیك پرێس:
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی بەریتانیا ئاشكرایانكردووە، یەكێك لەهەڵگرانی ڕەگەزنامەی شانشینەكەیان لەنێو گروپە چەكدارەكانی داعشەوە گەڕاوەتەوەو قۆڵێكیشی لەدەستداوە.

ماڵپەری سكای نیوز بڵاویكردەوە، لەپشت ئەو داعشە ژنەوە چیرۆكێكی سەرسوڕهێنەر هەیە، كە بۆ سوریا گەشتی كردووەو چووەتە نێو ریزەكانی داعشەوە.

ماڵپەڕەكە بڵاویشیكردەوە، ئەو ژنە سەرەتا چووەتە وڵاتی كینیا، بۆ خوێندنی بەشی رۆژنامەوانی‌و دواتر رووی لەسوریا كردووەو چووەتە ریزەكانی چەكدارانی داعشەوە.

ژنەكە ناوی سامیە حسێنەو نازناوی بووكی “داعش”ی وەرگرتووەو لە یەكێك لەبۆردومانەكانی فڕۆكەكانی هاوپەیماناندا یەكێك لەقۆڵەكانی لە دەستداوەو بەسەختی برینداربووەو بۆ ماوەی 7 مانگ لەنەخۆشخانە ماوەتەوە، دوای كەوتنی باغۆزو تێكشكاندنی گرووپە چەكدارەكانی داعش لەسوریا، سامیە بەدیلی كەوتووەتە دەست هێزە كوردییەكانی باكووری ئەو وڵاتەو لەكەمپی هۆل دەستبەسەر كراوە.

بەگوێرەی هەمان ماڵپەر كەسوكارەكەی ئاماژەیان بەوە كردووە، كە ژنێكی هاوڕێی لەڕێگەی تۆڕەكانی ئینتەرنێتەوە پەیوەندی بە سامییەوە كردووەو بەبیانووی هاوكاریكردنی منداڵان لەو ناوچەیە راپێچی سوریای كردووە.

لە مانگی دووی ئەمساڵدا سامییە لەڕێگەی توركیاوە گەڕاوتەوە بۆ بەریتانیا، دوای ئەوەی كەسوكارەكەی داوایان لەحكومەتی شانشینی یەكگرتووەكانی بەریتانیا كردووە، كە رێگە بدەن كچەكەیان بگەڕێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا