تەرمی کەسێک لەناو رووباری دیجلە لە زاخۆ دۆزرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی زاخۆ دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی تیمەکانی بەرگری شارستانی زاخۆ تەرمی کەسێک لە رووباری دیجلە لەسنووری زاخۆ دۆزیوەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 22ی ئەیلوولی 2023، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرایکرد، تیمەکانی بەرگری شارستانی زاخۆ و بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی رزگاری تەرمی کەسێکیان لە رووباری دیجلە لە سنوورەکە دەرهێناوەتەوە.

هاوکات پۆلیسی زاخۆ دەڵێت، کەسەکە هیچ ناسنامەیەکی لەگەڵ خۆیدا هەڵنەگرتووە و تەرمەکە تا ئێستا نەناسراوە و رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری مردنەکەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا