لۆکاشینۆ: ناتوانین کۆچبەران ڕازی بکەین بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی بیلاڕوس ئەلیکساندەر لۆکاشینۆ ئەمڕۆ دوو شەممە وتی، ناتوانین کۆچبەران ڕازی بکەین کە لە سنورەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەکەمانن، بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.

میدیا جیهانیەکان بڵاویان کردەوە، سەرۆکی بیلاڕوس هەوڵیدا کۆچبەران بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتی خۆیان، بەڵام سودی نەبوو کۆچبەران ڕازی نەبوون.

ڕوونیشی کردەوە، مینسک وەڵامی هەموو ئەو سزایانە دەداتەوە کە لە لایەن، ڕۆژئاواوە بەسەریدا سەپێنراوە.

هەزاران کۆچبەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیاوە ڕوویان لە سنورەکانی بیلاڕوس کردووە بەمەبەستی، چوونە ناو یەکێتی ئەوروپا، یەکێتی ئەوروپاش سەرۆکی بیلاڕوس تۆمەتبار دەکات بە گواستنەوەی ئەو کۆچبەرانە و هەوڵدانیان بۆ چوونە ناو یەکێتی ئەوروپاوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا