دادگای فیدراڵی وادەی لێكۆڵینەوەی لە دانیشتنەكەی پەرلەمان دیاریكرد

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵی رۆژی چوارشەممەی داهاتووی دیاریكرد بۆ لێكۆڵینەوە لەو دوو سكاڵایەی كە تایبەتن بە پرسی نا دەستووری دانیشتنی یەكەمی خولی نوێی پەرلەمان.

دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەنراوێكدا باسی لەوەكردوە، رۆژی چوارشەممە 19-1-2022 سەیری سكاڵاكانی تایبەت بە یەكەمین كۆبونەوەی پەرلەمان دەكەن كە بە ژمارە 5/فیدڕاڵی/2022 و 6/فیدڕاڵی/2022 لەلایەن خەزعەل خەشان و مەحمود داود سلمان ئاڕاستەیان كراوە و سكاڵاكان لەسەر سەرۆكی پەرلەمان تۆماركراون.

ڕۆژی 9ی ئەم مانگە یەكەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچو، ‏لە ‌دانیشتنەكەدا مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی تەمەن دۆخی تەندروستیی تێكچو و برایە نەخۆشخانە، ‏پێشئەوەی بگەڕێتەوە دانیشتنەكەی پەرلەمان، بڕیاردرا جێگرەوەكەی دانیشتنەكە ‏بەڕێوەببات و دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنەكەش هەڵبژێردرا. ‏

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا