دلاوەر ئاژگەیی: حكومەتی هەرێم لەگەڵ بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران نییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە یەكێتی ئەوروپا ئاشكرایكرد، لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە فشارێكی زۆر لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە بۆ ناردنەوەی پەنابەران بەشێوەی زۆرە مللێ دەشڵێ، حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەراندانیە.

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەوروپا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: یەكێتی ئەوروپا فشارێكی زۆری خستووتە سەر حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی بەزۆر پەنابەران رەوانە بكرێنەوە، تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بە زۆر ناردنەوەی پەنابەراندا نییە، لەوانەیە زۆریش لەسەر حكومەت كەوتبێت بۆ رەتكردنەوەی ئەو داواكاریەی یەكێتی ئەوروپا، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی پەنابەران حكومەتی هەرێم نەچووەتە ژێر باری ئەو داواكاریەی ئەورۆپا.

نوێنەری حكومەتی هەرێم وتیشی: نزیكەی 15 ساڵ دەبێت ئەو فشارە هەیە لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان و هەندێ لایەن پڕوپاگەندەی ئەوە دەكەن هەرێمی كوردستان رازیە بەو داواكاریەی ناردنەوەی پەنابەران، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ ناردنەوەی زۆرە مللێ نیە بۆ پەنابەران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا