کۆریای باکوور سەربازێکی ئەمریکا دەستگیر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆریای باکوور دەستگیرکردنی سەربازێکی سوپای ئەمریکای راگەیاند؛ بەهەڵە سنووری کۆریایی باکووری بڕیبوو.

تراڤیس کینگ، سەربازی سوپای ئەمریکا، پاش ئەوەی 18ی مانگی رابردوو، “بەهەڵە” دەچێتە ناو خاکی کۆریایی باکوور، بێسەروشوێن دەبێت و ئەمڕۆ حکومەتی پیۆنگ یانگ، لە وەڵامی بەدواداچوونی دامەزراوەیی پاراستنی نیشتیمانی کۆریا-نەتەوە یەکگرتووەکان،  دەستگیکردنی ئەو سەربازەی پشتڕاستکردەوە.

سەربازێکی ئەمریکی دەڵێت، “بەبێ هیچ مۆڵەتێک و بە ویستی خۆی”، کینگ چووەتە ناو خاکی کۆریای باکوور لەو کاتەی بەبێ چەک ویستوویەتی گەشتێکی ماوە کورت بکات لەسەر سنووری هەردوو کۆریاکە.

کینگ، وەک سەربازێکی سوپای ئەمریکا دەڵێت، “بە ویستی خۆیی و بەبێ هیچ مۆڵەتێک سنووری کۆریای باکووری بەزاندووە”، لە سەر سنوور، کە ناوچەیەکی داماڵدراوە لە چەک و سنووری هەردوو وڵاتی کۆریای باشوور و باکوور لێک جیا دەکاتەوە، لەکاتی ئەنجامدانی گەشتێکی مەدەنییانە وون دەبێت و دەچێتە ناو خاکی کۆریای باکوورەوە.

ناوچەی داماڵدراو لە چەکی نێوان هەردوو کۆریا، یەکێکە لە پتەوترین و بەهێزترین سەنگەرەکانی جیهان، زەویەکەی مینڕێژ کراوە و پەرژینی کارەبایی بەکارهاتووە لە سەر سنوورەکان، ئەمە جگە لەوەی 24 کاتژمێر پاسەوانەکانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

تراڤیس کینگ، یەکەمین سەربازە لە ساڵی 1982 ەوە، پێ بخاتە ناو خاکی کۆریای باکوور، لە ئێستاشدا حکومەتی پیۆنگ یانگ و دامەزراوەیی پاراستنی نیشتیمانی کۆریا-نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر چارەنووسی سەربازەکەی ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا