کەشناسی هەرێم بۆ هاوڵاتیان: بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت دەرمەچن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەكرێت لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا، هەرێمی كوردستان بكەوێتە ژێر كاریگەریی درێژەی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەریی كە دەبێتە هۆی دابەزینی تەواوی پلەكانی گەرما و كەوتنی بەفر و شەختە بە شێوەیەكی بەرچاو، بە تایبەتیش لە ناوچە شاخاوییەكان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، “پێویستە هاوڵاتیان جل و بەرگ و گۆرەوی و كڵاو و دەستەوانەی ئەستوور و پێڵاوی شیاو كە لەگەڵ كەش و هەوای داهاتوودا بگونجێت بپۆشن، بە تایبەتیش منداڵان و بەساڵاداچووەكان”.

ئەوەش هاتووە، “پێویستە لەسەر سەرجەم شوفێران، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان، تا بكرێت بۆ كاری زۆر پێویست نەبێ دەرنەچن و ئۆتۆمبێلەكانیان لێنەخوڕن و ئەگەر ناچاریش بن، ئەوا زنجیر لە تایەكاندا ببەستن، بە تایبەتی لەكاتی كەوتنی شەختەدا تا لە خزین و خلیسكان خۆیان و ئۆتۆمبیلەكەیان بپارێزن و تا زووە پشكنینی بوونی ئاستێكی گونجاوی مادەی ئەنتی فریز – دژە بەستان لەنێو (رادێتەر)ی ئۆتۆمبێلەكان بكرێت”.

باس لەوەشکراوە، “پێش دەرچوونیان لە ماڵەوە بۆ قوتابخانە، جگەر گۆشەكان ئامۆژگاری بكرێن كە لە كاتی كەوتنی شەختە بە هیچ شێوەیەك بەسەر ئەو بارستانەدا نەڕۆن و خۆیان لێ بە دووربگرن و لە رۆیشتنیش هەنگاوی خێرا نەهاوێژن و رانەكەن لە پێناو سەلامەتیان و دووركەوتنەوەیان لەهەر رووداوێكی نەخوازراوی خزین و خلیكسان و بەربوونەوە بەهۆی شەختەوە”.

کەشناسی هەرێم دەشڵێت: بەهیچ شێوەیەك نابێت هاوڵاتیان بیر لە ئەنجامدانی گەشت لەكاتی بارینی بەفر بكەنەوە، بە تایبەتیش بۆ ناوچە شاخاوی و تەنانەت زوورگییەكانیش، چونكە گۆڕانی دڕاماتیكی و خێراو هەرگیز چاوەڕوان نەكراو لەو ناوچانەدا روودەدەن و هیچ دەرفەتێك بە رزگاربوون نادات و تەنانەت تیمەكانی فریاكەوتنیش بە سانایی ناگەنە ئەو ناوچە و شوێنە سەخت و دژوارانە، ئەگەرنا، ژیانی خۆت و خانەوادە و هاوڕێكانت دەخەیتە نێو بازنەیەكی یەگجار زۆر مەترسیدارەوە و ئەوكاتەش پەشیمانی هیچ سوودێكی نییە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “بۆ ئەو ماڵانەی كە دەكەونە نێو ناوچە شاخاوییەكان كە بێگومان پلەی گەرمیی زۆر تیایدا نزمتر دەبێتەوە، پێویستە بڕێك ئاوی پاكی خواردنەوە لە ژوورەوە دابنێن كە لایەنی كەم بۆماوەی 2 تا 3 رۆژی خواردنەوەو پێداویستی سەرەكی ئەندامانی خێزان دابین بكات تا شەپۆلەكە كۆتایی پێدێت و ئەگەر بكرێت تانكییەكانی ئاو و بۆرییە دیارەكانی تۆڕی ئاو بەهەر چ شێوەیەك بێت دایبپۆشن تا لە هەڕەشەی بەستان و درز تێكەوتن و تەقینیان بپارێزرێن”.

هاوکات داوا دەکات، “تیمەكانی تایبەت بە راماڵینی بەفر لە ئامادەباشیدابن. تیمەكانی شاخەوانی بەهیچ جۆرێ بیر لە ئەنجامدانی گەشتی تایبەتی خۆیان نەكەنەوە ئەگەر بۆ مەودایەكی نزمیش بێت لەكاتی چالاكبوونی بەفربارین”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا