کەشناسی عێراق: پێشبینی دەکرێت لەم مانگەدا پلەکانی گەرما نزمببنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەم مانگەدا پلەکانی گەرما دابەزین تۆماربکەن و کەش و هەوا نزیک بێت لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو.

ئەمڕۆ شەممە6ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو کەش و هەوا لە کۆتای ساڵی ڕابردووەوە تا سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ جیاوازی هەبووە، چونکە لەو ساڵانەدا ڕێژەی باران بارین کەم بووە و خۆڵبارین زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەکرد، باران بارین لەڕۆژی 22ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە، لەکاتێکدا پێشبینی دەکرا لەمانگی تشرینی دووەمەوە دەستپێبکات، بەڵام ئەنجامەکان باش بوون و ئەمساڵ ڕێژەی باران بارین زۆر بووە و بەوشێوەیە ئاستی ئاوی ڕووبار و بەنداوەکان زیادیکردووە.

ڕوونیکردەوە، پێشبینی دەکرێت ئەم مانگە واتە مانگی ئایار کەش و هەوا نزیک بێت لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو، تەنها جیاوازییەکی کەم هەبێت و پلەکانی گەرما دابەزن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا