پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، بەهۆی شۆرتی کارەبایی و دووری شوێنی رووداو لە بنکەی بەرگری شارستانی مێرگەسۆر، لە قەزای مێرگەسۆر/بێدارون ئۆتۆمبێلێک بەتەواوی سووتا.
ئەمڕۆ شەممە30ی کانونی یەکەم، بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە،” ئاگادارکراینەوە، کە ئۆتۆمبێلێک له جۆری (نیسان سێنترا ) لە گوندی بێدارون لە قەزای مێرگە سۆر ئاگری گرتووە، دوای ئاگادار کردنەوە تیمی ئاگر کوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی مێرگەسۆر گەیشتنە شوێنی ڕووداو بەڵام بەداخەوە بەهۆی دووری شوێنی رووداوی ئاگرەکە ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی سووتا”.
ڕوونیکردەوە، بەپێی ڕا پۆرتی تیمی ناوبراو ڕووداوەکە جیا لە زیانی ماددی هیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.