200 كەیسی گەندەڵی كە لە ئاستی باڵادا كراوە داخراون

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی كوردستان رایگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتەكانی دەستەی دەستپاكی لە ماوەی دووساڵدا 200كەیسی گەندەڵی كە لەئاستی باڵادا كراون داخراون.

شنۆ شەهید ئەشقی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، حكومەت ناتوانێت چاكسازی ڕاستەقینە بكات تا ئەو گەندەڵیەی لە سێكتەرەكانی نەوت و دەرمان و زەوی و موڵكی گشتی و پڕۆژەكان هەیە بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهای گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2018 زیاترە لە 274ملیار دینار، لەساڵی 2019 یشدا سەرو 118 ملیاردینارە.

شنۆ شەهید ئەشقی دەشپرسێت، ئەنجومەنی باڵای ستراتیژیەتی ڕووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی تاوەكو ئێستا بۆچی دەست بەكار نەبووە؟.

ئەوەش لەكاتێكدایە حكومەتی هەرێم بانگەشەی ئەوە دەكات كە كار بۆ رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و بەسزاگەیاندنی گەندەڵكاران دەكات، بەڵام بە وتەی بەشێك لە هاوڵاتیان و پەرلەمانتاران حكومەت لەو رووەوە هیچ هەنگاوێكی نەناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا