دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی ھۆشیار زێباری کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هۆشیار زێباری، کاندیدی دوورخراوەی پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار تانەی لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیدا و بڕیارە دادگای فیدڕاڵیش لەبارەی ئەو تانەیە ڕۆژی یەکشەممە کۆببێتەوە و بڕیاربدات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، ڕۆژی یەکشەممە دادگای فیدڕاڵی بۆ یەکلاکردنەوەی تانەکەی هۆشیار زێباری کۆدەبێتەوە و بڕیاردەدات.

رۆژی یەكشەممەی پێشوو، دادگای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، بەشێوەیەكی كاتی رێوشوێنەكانی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق رادەگیرێت.

دوابەدوای ئەو بڕیارەش هۆشیار زێباری لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رێز لە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەگرین لە وەستاندنی كاندیدبوونمان بە شێوەی كاتی تاوەكو یەكلابوونەوەی ئەو داوایەی لەسەرمان تۆماركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا