پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە25ی تەمموز، بوومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیای هەژاند.
سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و باری لە ناکاوی تورکیا ئاشکرایکرد، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 8:44، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلەی ڕێختەر شاری ئەدەنەی باشووری تورکیای هەژاند.
ئاماژەی بەوەکرد، ناوەندی بوومەلەرزەکە ناحیەی کۆزانی سەر بە پارێزگای ئەدەنە بووە.
ڕوونیکردەوە، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 11.27 کیلۆمەتر بووە و تائێستاش زیانەکانی نەزانراوە.