لە ئیدارەی گەرمیان درێژترین پرد لەسەر ئاستی عێراق دروستدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، درێژترین پرد لە سەرانسەری کوردستان و عێراق لە گەرمیان دروست دەکرێط.

ئەمڕۆ هەینی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پردی ئاوەخێری، کە بەشێکە لە پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان، ئیدارەی گەرمیان بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە و دەبێتە درێژترین پرد لە تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراق.

لایخۆیەوە عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگەوبانی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، پردەکە لەناو پڕۆژەیەکی گرنگدا دروستدەکرێت و بەشێکە لە پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کە لە ئیدارەی گەرمیان جێبەجێدەکرێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارەکانی دروستکردنی بە سستی بەڕێوەدەچن.

وتیشی، ئەم پردە لە 38 چاوگ پێکهاتووە، درێژییەکەی هەزار و 200 مەترە، دوو سایدی چوون و هاتنە و پانیی هەر سایدێکیشی شەش مەتر و نیوە، ئەمە جگە لەوەی کە بەرزییەکەی 18 مەترە و پایەڵەکانیشی 14 مەتر لەژێر زەوییەوەن.”

ئەوەشی خستەڕوو، ڕێژەی %50ی کارەکانی دروستکردنی پردەکە تەواوبووە و بە تەواوبوونیشی، دەبێتە درێژترین پرد لە تەواوی کوردستان و عێراق

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا