پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە16ی ئایار، کۆبوونەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەشاری سلێمانی دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ، شاندێکی پارتی کە پێکهاتووە لە مەحمود محەمەد، پشتیوان سادق، عەلی حسێن، ڕێبوار یەڵدا، هێمن هەورامی و جەعفەر ئیمینیک، گەیشتنە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی.
هاوکات، شاندەکەی پارتی لەلایەن عیماد ئەحمەد، د.خەسرەو، شاڵاو عەلی عەسکەری، د.میران محەمەد، ڕزگار حاجی حەمە و ئەمین بابەشێخ پێشوازیان لێکرا.
بەپێی زانیارییەکان، ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە دەبارەی چارەسەری کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەردوولا لەسەر بابەتی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان.