ڕەگەزنامەی سلێمانی: تا کۆتایی مانگی شوبات پێویستە هەموو هاوڵاتییان خاوەنی کارتی نیشتیمانی بن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەبارەی کارتی نیشتیمانیی پابەندی بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراقن.

بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی بڵاویکردەوە،” لە کۆنفڕانسی ساڵانەی وەزیری ناوخۆی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ(عبدالأمیر الشمري) بڕیار دراوە کەتا کۆتایی مانگی (شوبات) واتا سەرەتای مانگی(ئادار) دەبێت هەموو هاوڵاتیان خاوەنی کارتی نیشتمانی بن و کار بەهیچ بەڵگەنامەیەکی تر وەک(پێناسی باری شارستانی،ڕەگەزنامەی عێراقی)ناکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەڕێوەبەرایەتیمان پابەندە بەجێبەجێکردنی بڕیارەکە لەو بارەیەوە و لە دوای کۆتای هاتنی پشووەکانی سەری ساڵی نوێ وە چاوەروانی گەشتنی ڕێنمایی پێویست دەکەین تاوەکو بتوانین بە ئاسانترین ڕێکار و شێواز بڕیارەکە جێبەجێبکەین و لە خزمەت هاوڵاتیانی شارەکەماندا بین.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا